سه فه ر
ئاشۆفته یی و بێقه راری ئه که ن به توێشووی سه فه رم
تا من هه ستم لێوان لێو بێ له فرمێسک و بۆنی دووری.
تاکسی ئه ڕوا و چاوه کانی پشت شووشه که
هێشتاکانی بۆم ئه ڕوانن
لێره ش٬ له قه ره باڵغی ترمیناڵیشدا هه روه ها
ئوتوبووس جاده به ڕێ ئه کا...
جاده پڕه له چاو٬له چاو
له سه ر سه نده ڵیه کانیش حه تا
تابلۆی جووتێ چاویش ئاشنا هه ڵواسراوه
ئای له شووشه تینووه کانی چایخانه!
■ جاده هیشتا به ڕێوه یه و
شه وی دووری و نوقمی سه فه ر
دیسانه وه به رده وامه
تا من ته نیا
بێقه راری و ئاشوفته یی تێپه ڕ بکه م
تا کوو دڵم ٬له سه ر جاده ی سنه – هه مه داندا
ون بکه م و
ته مایر بم له نهێنی چاوه کانی خوا
که سێ بوشایی سه نده ڵیه که ی لای ده سم
پڕ کاته وه
به ڵکوو هه ستم لێوان لێو بێ له بۆنی سێو
تۆ بزانی ئه م سه فه ره له کوێوه ده ستی پێ کرد؟
که هه ر له سه ره تایه وه
تا دوایین چرکه کانی
من په ڕانپه ڕ قوتبی بێقه راریم پێوا...
■ ئێسته لێره م
هێشتا هه ستم بۆنی سێو ئه دات و
سی یه کانم پڕن له هه ناسه ی سه فه ر
مه قنه عه که م بۆنی جاده ی گرتۆته خۆ
له هزرمدا ده یان نه زمی"خالقی" و" حه سه ن زیره ک"
شه پۆل ئه دا
جووتێ چاویش له شووشه کانی چایخانه وه
هه ربه رده وام
هه ربه رده وام
بۆم ئه ڕوانن...