چه نه جوان بوو دونیا ئه گه ر

خواردن و مه تبـه خ نه بوایه ن

قاپ و پـه رداخ

 ببوونایه ئامێری کایـه ی مناڵان.

چی کاتژمێری دنیایه

به فه رمانت راوه ستایه

به خه تی ســوور

رۆژژمێره که ت پڕ کردایه

له رۆژانی هه ینـی و ته عتیـل،

کاته کانت به دڵی خۆت بگۆڕایه

شه و به جێ رۆژ... رۆژ له جێ شه و...

ئه م سه ده یه

 بۆ سه رده می پـاشایه تی هه تاو و گوڵه سووره کان.

چه قۆ و تفـه نگ

كپ و بێده نـگ.

به جێ ئيمه يـل

 بۆ هاورێه دووره وڵاته كان ماچت بناردايه

وه له هه موویان گرینگتر

ئــازادانه

 بتگوتایه خـۆشم ئـه وێ!