هه ستی یاخی
هێند یاخی بووی که نه تتوانی
له ده روونما سه قام بگری
مانه وه ت تاوانێک بوو،
نه مانیشت هه زار ژانی بێ بڕانه وه.
خۆت سپارد به دوایین شێعری ده فته ره که م و
له و کاته و
که س هه واڵی دڵته نگیه کانت نازانێ
ره نگه به ره و ده شتی چۆڵی تاسه کانی "شاملوو"
سه رت هه ڵگرتبێ
یان ئاواره ی
بیاوانی ته نیاییه سه رشێتانه کانی "فرووغ" بووبیت
خۆشم نازانم
نازانم
له کام وه رزی گڕ و کڵپه دا بوو
تۆ ئه وینت له جووتێ چاوی یاخیدا دۆزیه وه و
منت به ئاوێنه و خه ونه کانی شه و چوارشه مه و باران سپارد
له و رۆژه وه هه تا ئێستا
نه خه ون تۆی به چاو دیوه
نه خه یاڵیش ناونیشانێکتم ئه داتێ
نا ...
ته نانه ت له و کاته وه دڵۆپێ بارانه شێعریش
نه باریوه به سه ر مه زرای بێ رۆحی
لاپه ره کانی ده فته رمدا،
من نازانم
تۆ له من و شێعر و باران و
له ئه وین ون بووی
یان من له خۆم و رابردووم؟...
... ئه گه ر رۆژێک
چۆله که یه ک
وڵامی ئه م پرسیاره می بۆت هێنا و
ئه م رازانه ی ئاشکرا کرد
دڵگیر مه به،
من تامه زرۆی هه ستی یاخی و
رۆحی تاوانباری عه شق نه بووم
ته نیا هه رگیز نه مویست
داستانی هه زار و یه ک نهێنی ئاشوفته ئیمت بۆ بگێڕمه وه
نه کا له خه وێکدا به جێم بێڵی و
نه ختێ رێگای مان و نه مانم لێ بشێوێنی...
█
ئێسته ئیتر ژووری ته واو خه ونه کانم گسک ئه ده م و
خه یاڵم لێت ئارام ئه که م
ته نیا جار جارێ
- ئه ویش ئه گه ر له مه زهه بی شێتیدا تاوان نه بێ
له شێعره کانی "شاملوو"دا ئه تخوێنمه وه و
له ته نیائیه کانی "فرووغ" دا هه واڵت ئه پرسم.