بۆ دیدارێکی جوانه مه رگ

                                           بروام نه بوو رۆژێ دادێ تۆش ئه بی به یادگاری

                                               ئه بی به دڵوپێ فرمێسک و له چاوانما ئه باری...

                                                                                      (سامان عومه ر)

 

 

که ئه هاتم

 سلێمانی

 شاری ئاوێنه و ئاوات وجوانی بوو.

هه ستم پر بوو له تاسه ی دیدارو

چاوم ئاره زوومه نی گریانێک به سه ر شانتدا

ئێسته چه ئێواره یه کی دڵته نگه سلێمانی ...

قامکم بۆخۆی ره قه مه کانی له به ر بوو

په یتا...په یتا

ئاخۆ چه ن جار ژماره که تم گرتبێ بڵی به سه...؟

"ئه و ژماره ی داوات کردووه به داخه وه  داخراوه

تکایه پاش که مێکی تر ...."

دووپات...دووپات

ئه وا لێره

ئاوێنه کان رووی ده میان کردووه تاریکی

هیچ کامیان هه رگیز ناوێرێ

هه واڵی خۆره تاو پرسێ و

باسی ئیشتیای باران کا.

ته نیا منم ئه م دێرانه ت بۆ ئه نووسم

به ته مایشم

له گه ڵ  بۆنی بارانێکدا بۆت بنێرم :

دڵم له شه قامه کانی کۆیه جێ هێشتووه ٬

چاوم له سه ر بسته خاکێ

 که نازانم رۆژێ چه ن جار

ره نگه پێدا روێشتبی...

نه به قه ڵه م ئیتوار ئه که م

نه متمانه م به ناخم هه یه بۆ ده نگ هه ڵبڕین

ته نیا شوێن پێ باران هه ڵئه که م و

بریار ئه ده م له گزنگی به یانێکدا

دیدارت له گه ڵدا نوێ که مه وه.

 

 

 

 

نه وروزی 1390