X
تبلیغات
تــــاسه - وت و وێژ
 

نیشتمان: له چه ساڵێکه وه هاتنی ئێوه بوو به یه که م هه نگاو به ره و شێعر نووسین؟

له ساڵی 1375 ی هه تاویدا بووم به ئه ندامی یه کێک له ئه نجومه نه ئه ده بیه کانی شاری سنه و ده ستم کرد به نووسین. سه ره تا به شێعری فارسیه وه ده ستم پێ کرد به ڵام که به دونیای کوردی ئاشنا بووم رووم کرده نووسینی کوردی.

 

نیشتمان: له بنه ماڵه که تاندا که سێ هانده ری به یان عه لی ره مایی بوو یان مامۆستائێک بوو به چرای رووناکی داهاتوی جه نابت؟

دایکم و خوشکه گه وره که م هه میشه هانده رم بوون. له بیرمه که له کۆڕو کۆبوونه وه یه کدا به شداریم ده کرد که ئه گه ڕامه وه ماڵ به خۆشی یه وه بۆیان تاریفم ده کرد که کێم بینیوه، کێ شێعری خویندووته وه...

نیشتمان: له خوێندن تا کوی به رده وام بوون و ئێستا سه رقاڵی چین ؟

سه ره ڕای ئه وه ی که زۆر عه لاقه م به ئه ده بیات بوو، کارناسی حیسابداریم خوێندووه و له ئیداره ی موخابێراتی سنه ئیش ئه که م.

 

نیشتمان: به ڕێز به یان عه لی ره مایی تا ئێستا له چه ند کۆبوونه وه و مه راسێمی تایبه ت له بواری شێعر و وتار و چی تردا به شداریتان کردووه و خه ڵاتتان وه رگرتووه؟

تا ئه و جێگا ده رفه تم بووه به شداری هه موو کۆبوونه وه کانم کردووه هه م شێعر و هه م وتارم خوێندووته وه و له م دواییه دا له کۆڕی مه ستووره ی ئه رده ڵاندا له سه ر ژیــان و به سه رهاتی مه ستووره وتارم هه بوو که خه ڵاتیشی وه رگرت.

 

نیشتمان: راسته ئه ڵێن هه ر که س به پله و پـایه ی به رز ده گات که سێ له خۆی به رزتر له ته نیشتی دایه؟ئێوه کێ هانده رتانه به ره و دونیای به ربڵاوتر و  رووناکتر؟

به ڵێ وایه. من له ژیانی هاوبه شیم دا هاوسه ره که م زۆر هانم ئه دا بۆ نووسین. که شێعرێک ئه نووسم ئه و یه که م که سه که بۆی ئه یخوێنمه وه و بیر و ڕای ئه بیسم. زۆر جار ئه وه که به و دۆستانه ی کاری هونه ری و ئه ده بی ئه که ن من ئه ناسێنێ و هه وڵ ئه دا ئه و ده رفه تانه بۆم بره خسێ تا له کۆبوونه وه کاندا به شدار بم.

 

نیشتمان: ژیانی هاوبه شی کاریگه ری چۆن بووه له گه ڵ ئێوه دا؟

ره نگه بۆ هه ر کوڕ و کچێک که ژیانی هاوبه شی پێک دێنن ئه و "مدینه فاضله" به ته واوی به دی نه ی، ژیانی هاوبه شی ئه رک و به رپرسایه تی زۆره به نیسبه ت دونیای موجه ره دی، به ڵام که له گه ڵ هاوسه ره که ت تا راده یه ک دۆست و هاوبیر بن کێشه کان تا راده یه ک زۆر پڕئه بێته وه.

 

نیشتمان: شێعر زیاتر به خه مه کانه وه نزیکه یان به خۆشی یه کانی ژیان؟

به دڵنیاییه وه ئه ڵێم بۆ هه مووان وایه، به خه مه کانه وه نزیکتره، نه ته نیا شێعر به ڵکوو ته واو کاره هونه ریه کان. خه مه که وا له ناختدا ریشه دائه کوتێ که دوای ماوه یه ک هه ر له و فه زا و حاڵ و هه وایه دای که خه مه که خولقاندوویه تی.

 

نیشتمان: زیاتر کام که س یان که سایه تی له م چه ند ساڵه ی هاتنی ئێوه به ره و دونیای هونه ر له هه موو بوارێکه وه یارمه تی ئێوه ی داوه؟

خـانمه شاعێرێک هه یه که نه ته نیا له بواری شێعریه وه ده ستی گرتم به ڵکوو خۆشه ویستسه که ی ئه وه نده مـه زنه که له هه ر کوێدا ناوی ئه به ن و قسه ی ئه که ن  فرمێسک له چاومدا جه م ئه بێته وه، ئه و که سێک بوو به ره و دونیای شێعر و ئه ده بی کوردی ده ستم گرتم، زۆ ر مامۆستایانی پێ ناساندم و شێعری خۆشه ویستی و ئه مه کداری پێ له به ر کردم.

 

نیشتمان: بۆ منداڵه که ت یان هاوسه ره که ت شێعرت داناوه؟ هه ڵبه ت وا ده زانم ساکۆ زۆر منداڵ بێ به ڵام کاک کورش هاوسه ره که ت شێعر له لایه وه چۆنه؟

 

ساکۆ چوار ساڵ ته مه نیه تی . پێکه نینه کانی گه وره ترین بیانووه بۆ ژیانم. به ڵێ شێعرم داناوه بۆیان.هاوسه ره که م شێعری له لاوه زۆرپێ خۆشه ، بۆ خاڵ با بیگێڕمه وه بڕێ  جار- به شۆخی یه وه- ئه ڵێ:تو بڕیارت دا ئه گه ر وه کوو هاوسه ری خۆم هه ڵتبژێرم رۆژێ دیوانی شێعر بێژی ئه ی کوا؟ بوو به چی ؟

 

نیشتمان: له کۆمه ڵگای کوردی ئیمڕۆی ئێراندا رۆڵی ژنان له بواری کاری هونه ری یه وه چۆن ده بینن؟

به ڕای من له بواری هونه ریدا ژنان رۆڵێکی به رچاویان هه یه ، به ڵام ره نگه زۆربه یان ئه و ده رفه ته یان بۆ نه ره خسابێ – وه کوو پیاوان- بێ ده غده غه بخوێنن و بنووسن و به دوای ئه و حه ز و خواسته ده روونیانه ی خۆیانه وه بچن.

چه ن دۆستێکم هه بوو له ئه نجومه نی ئه ده بی جه وانی سنه،ساڵی 77-1376 به راسی قه ڵه مێکی توانایان هه بوو، به ڵام که مێردیان کرد و ژیـانی هاوبه شیان پێک نا، به ته واوی نووسینیان ماچ کرد و نایانه سه ر تاقه وه. به ڵام به م حاڵه شه وه له کوردستانی ئێراندا چه ن ناو و چه ن قه ڵــه مێکی به هێـزمان هه یه که ئه توانن جێگایه ک له ئه ده بیاتی داهاتووماندا بۆ خویان ته رخان بکه ن.

 

نیشتمان:له سه ر فولکلۆر و داب و نه ریتی کورده واری جه نابتان پێش ئێستا چه ند به رهه م و نووسینێکتان هه بوو، دوایی به رده وام نه بوون له و ئیش وکاره ئه کرێ باسی که یت؟ بۆچی به رده وام نه بوون له و هه نگاوه دا؟

فولکلۆری هه ر نه ته وه یه ک ئاوێنه ی باڵاڕوانی پاک و بێگه ردی ئه و گه له یه، که خۆشی و ناخۆشی یه کان، قاره مانی و نیشتمان په روه ری، خه م و ره نجی ئه و گه له نیشان ئه دا.

به ڵێ راسته. سه رده مێک زۆر سووڕ بووم له سه ر ئه وه ی که ئه م فولکلۆرانه ی که کـۆم کردووته وه چاپ و بڵاویان بکه مه وه و له سه ریان کار بکه م به ڵام ره نگه که مێ که مته رخه می و نه بوونی کات نه یهێشت که ئه و کاره به ئه نجام بگه ینم. به ڵام هێشتا ئه و ده قانه م هه ڵگرتووه، جودا له وه که سێ شک ئه به م که یاریه کوردیه کانی باش له بیره ، بڕیاری داوه یارمه تیم بدا تۆماریان بکه م.

 

نیشتمان:به رای جه نابت جیاوازی له نێو شێعری ژنـان و پیاواندا هه یه؟ مه به ست ئه وه یه که هه ست بۆ شێعر له ژنـاندا زۆرتر ده رده که وێ یان له پیاواندا؟

بڕێ شێعر هه ن خۆیان هاوار ئه که ن ژنانه ن یان نه پیاوێک نووسیویه تی ... ژنان له به ر هه ست و عاتیفه ی ژنـانه یانه وه- وه کوو دایک بوون- زۆرتر ئه م هه سـته تیاندا به دی ده کرێ، بو وێنه وتنی به رته ونانه یه کێ له و وێنه گه له سه که بڕێکیان به راسی به رز و نه مرن. زۆربه ی ئه ده بی زاره کی ئێمه به هیمه تی ژنـانه وه پارێزراوه و ده م به ده م و سینگ به سینگ گه یشتووته ئێمه.

که به وردی سه رنج بده ینه ئه ده بی زاره کی گه له که مان، شاکاریان تیا به دی ده کرێ به ڵام چون ره نگه وێـژه ره که ی ژن بووبی و ده رفه تی بۆ نه ره خسابێ- وه کووپیاوێک – له کۆڕ و کۆبوونه وه یه کدا بیخوێنێته وه نه نووسراوه به ڵکوو هه ر به هه وڵی ژنانه وه ده م به ده م گه یشتووته ئێمه و بووه به به شێک له ئه ده بی زاره کیمان.

 

نیشتمان: شێعری جوان یان شێعری هه میشه نه مر کام شێعره؟

به ڕای من ئه و وشه گه له له ناخی دڵه وه هه ڵئه سێ، ئاوێته ی وێنه و خه یاڵ ئه بێ ئه توانێ شێعرێکی نه مر بێ، جا بۆ هه ر بۆنه و به هه رمه به ستێکه وه نووسرابێ.

 

نیشتمان:دوایین وته ت:

سپاس بۆ جه نابت و بۆ خوێنه رانی ئه م دیمانه یه.ئـاواتم سه ربه رزی و به خته وه ری گه له که مه .له سه ر ئیزنتان لێره شه وه سپاسم هه یه بۆ دایک و باوکم که هه رچیکم هه یه له دڵسۆزی و زه حمه ته کانی ئه واندایه. هیوادارم هیچ کاتێ خه م و ناخۆشیان نه بینم.

 

ئه مه ش کورته شێعرێک:

ده نگ له کلیلی ده رگاوه ده س پێ ئه کا و

بینین له په نجه ره ی تامه زروی ژووره که مه وه.

هاتنت

به هارێکی ئه به دی یه و

 سه ره نجامێکی هه نگوێنی

کاتێ سڵاو له نیگاکانت ئه بارێ ...

+ نوشته شده توسط بیان علیرمایی در یکشنبه سی و یکم اردیبهشت 1391 و ساعت 11:14 |